پیاوێک هاوژینەکەی دەکوژێت و تەرمەکەشی دەسووتێنێت

ناوەندی هەواڵەکان

ژنێکی گەنج بە ناوی ئەسما پیشدار لە شاری بەندەرعەباس، ناوەندی پارێزگای هورمزگان، لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا و دواتر تەرمەکەی سووتاندووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ناوخۆییەکان ڕۆژی ١١ـی حوزەیران، ئەسما پیشدار، تەمەن ٢٧ ساڵ لە گەڕەکی سێ ڕای بەرقزەنەی بەندەرعەباس لەلایەن هاوژینەکەیەوە خنکێندراوە، دواتر بکوژ بۆ شاردنەوەی تاوانەکەی، تەرمەکەی بە ماڵەکەیانەوە سووتاندووە، تا وانیشان بدات کە هۆکاری مردنی هاوژینەکەی سووتانی مەڵەکەیە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژ دوای کوشتنی هاوژینەکەی منداڵەکەشی ڕفاندووە و هەڵهاتووە، پاش دەستبەسەرکردنی هۆکاری کوشتنی هاوژینەکەی بە “کێشەی خێزانی” ناوبردووە.

ش.ئ

Comments are closed.