هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ژیانئاوایی کرد

ناوەندی هەواڵەکان

بەرزانی قالەی خەڵووز، پێشمەرگەی دێرین، هونەرمەند و ئەکتەری دیاری “بەرنامەی بەرنامە” لە شاری سلێمانی ژیانئاوایی کرد.

کەمێک پێش ئێستا، لە نەخۆشخانەی فاروقی شاری سلێمانی، هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ژیانئاوایی کرد.

بەرزانی قالەی خەڵووز، یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی باشووری کوردستان، لە چەندین فیلم، دراما و شانۆدا بەشداریی کردووە.

هاوکات ئەکتەری دیاری “بەرنامەی بەرنامە”بوو.

ساڵانێکە تووشی نەخۆشیی بووە و کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی فاروق گیانی لەدەستدا.

ئەو هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٦١ لە گەڕەكی كانی ئاسكانـی شاری سلێمانی لە دایك بووە و لە بنەچەدا خەڵکی شارەدێی گاپیلۆنی ناوچەی شارباژێڕە، لە هەمان کاتدا یەکێکبووە لە دامەزرێنەرانی تەلەڤزیۆنی خاک.

ب. جـ

Comments are closed.