لە زاری شایەتحاڵێکەوە زانیاری لەبارەی یەختە ژێرئاوکەوتووەکەی کۆچبەران ئاشکراکرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە دووشەمەی ڕابردوو کەشتییەکی کۆچبەران، کە زۆرینەی سەرنشینانی کوردبوون لە سنوورە ئاوییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بەڕێکەوت و ڕۆژی ڕابردوو لە نزیک ناوچەی کالابریا لە سنوورە ئاوییەکانی ئیتاڵیا ژێرئاوکەوت، بەپێی وتەی شایەتحاڵێک بەهۆی دەر‌هێنانی پارچەیەکەوە کەشتییەکەیان کون بووە و ژێرئاوکەوتووە، هەر لەوێدا زۆرینەی سەرنشینانی گیانیان لە دەستداوە.

لە دووشەمەی ڕابردوو کەشتییەکی کۆچبەران، کە زۆرینەی سەرنشینانی کوردبوون لە سنوورە ئاوییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بەڕێکەوت و ڕۆژی ڕابردوو لە نزیک ناوچەی کالابریا لە سنوورە ئاوییەکانی ئیتاڵیا ژێرئاوکەوت.

ڕزگاربوویەکی ئەو کەشتییە لە لێدوانێکدا بەمشێوەیە زانیاری دەخاتەڕوو.

ئاماژەى بەوەکرد، بەهۆی دەر‌هێنانی پارچەیەکەوە کەشتییەکەیان کون بووە و ژێرئاوکەوتووە، هەر لەوێدا و لە ١٠ خولەکی سەرەتادا زۆرینەی سەرنشینانی گیانیان لە دەستداوە.

وتیشى، دواى ڕووداوەکە ٣٥ کەسمان مانەوە لە سەر کەشتییەکە، بەڵام بەهۆی برسێتی و تینوێتی زۆرە تا فریاکەوتنی فەڕەنسا گەیشت بەهانامانەوە تەنیا ١٠ کەسمان لە ژیاندا مایەوە.

لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد، نزیکەی چوار شەو و چوار رۆژ بە بێ نان و ئاو لەسەر کەشتییەکە ماوینەتەوە.

ڕ.ش

Comments are closed.