سوپای دەوڵەتی تورک ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی لە حەسکیف و ئاگریی دەستپێکرد

ناوەندی هەواڵەکان

هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە هەریەک هەرێمی ماوای سەر بە ناوچەی مێژوویی حەسکیف و چیای ئارارات-گلیداغ و ئەو سنوورەوە لە باکووری کوردستان، ئۆپەراسیۆنی داگیرکارییان دەستپێکرد و قەدەغەی هاتوچۆیان لە چەندین ناوچە ڕاگەیاندووە.

لە دوێنێوە، هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چەندین ناوچەی باکووری کوردستان، ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی دەستپێکردووە.

لە ١٨ـی حوزەیران، سووپای داگیرکەری تورک، ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی بۆ گوندی خربێکووری هەرێمی ماوای سەر بە ناوچەی حەسکیفی ئێلح دەستپێکرد.

بەپێێ زانیارییەکان، لە نیوەشەودا ئۆپەراسیۆنەکەیان دەستپێکردووە و هاتوچۆی ناو گوندەکە قەدەغەکراوە، هەروەها هەموو هێڵەکانی پەیوەندیی کردن پچێندراوە.

هەروەها بە بەردەوامە هێلیکۆپتەر بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە و پارێزگاری باتمان قەدەغەی هاتوچۆی تا ٣ـی تەمووز ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەشەوە، لە دامێنی چیای ئارارات-گلیداغ و ئەو سنوورەدا بە بەشداری سەرباز، پۆلیس و جەردەوانان ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دەستیپێکردووە، ئەوەش زانراوە گەڕانی ئاسمانیی دژوار لە ناوچەکە هەیە و هاتوچۆی ناوچە کوێستانییەکان قەدەغەکراوە.

ب. جـ

Comments are closed.