لە چەندین شاری بەریتانیا داوای ئازادیی سلێمان ئەحمەد دەکرێت

ناوەندی هەواڵەکان

ڕێکخراوی داکۆک بڵاوی کردووەتەوە، لە هەریەک شارەکانی گڵاسگۆ، نیوکاسڵ، مانچستەر و بێرمینگهامی بەریتانیا، لە دژی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە ماوەی ٢٣٩ ڕۆژە ڕفێندراوە، لە ٢٨ـی ئەم مانگەدا گردبوونەوە ئەنجام دەدەن، داواشیان لە کوردانی بەریتانیا کردووە دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی پاڵپشتیکاران لە کەیسی سلێمان ئەحمەد.

ڕێکخراوی داکۆک، بانگەوازیی بەشداربوون لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە کەیسی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەکات کە بڕیارە لە چەند شارێکی بەریتانیا بەڕێوەبچێت.

ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە، کە لە کاتژمێر ١ـی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٢٨ـی ئەم مانگە لە هەریەک شارەکانی گلاسکۆ، نیوکاسڵ، مانچستەر و بێرمینگهام گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن.

هەروەها داواشیان لە کوردانی بەریتانیا کردووە، کە دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگی ڕێکخراوەکە بۆ پاڵپشتییکردن لە کەیسی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد.

ئاماژەیان بەوەشداوە، دادگاکانی سنووری زەرد، دادگایەکی دادپەروەرنەبوونە، لە ڕابردوودا بە ناڕەوا سزای زیندانی بەسەر کۆمەڵێک چالاکوان و ڕۆژنامەنووسدا سەپاندووە.

ناونیشانی ئەو شوێنانەی گردبوونەوەیان تێدا ئەنجام دەدرێت بەم شێوەیەیە:

گلاسگۆ بارۆلاند پارک، گالۆگەی لە نزیک ترۆنگیت

Glasgow , Barrowland Park, Gallowgate, G1 5BG

………

نیوكاسڵ

بەردەم مۆنۆمێنت

Unnamed Road, Newcastle upon Tyne NE1 6JG

………..

مانچستر

Windmill street

Manchester M2 3GX

………..

بێرمینگهام بەردەم کتێبخانە

Centenary Sq, Birmingham B1 2ND

ب. جـ

Comments are closed.