٢٠ گەنجی کورد و عەرەب بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون

ناوەندی هەواڵەکان

گرووپێک لە گەنجانی کورد و عەرەب، کە ژمارەیان ٢٠ کەسە، بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون و ڕایدەگەیەنن، ئیدی نامانەوێت لە ژیانێکی بێ ڕێبەرێتیدا بین.

ئەمڕۆ لە چیا ئازادەکانی کوردستانەوە٢٠ گەنجی کورد و عەرەب لە دژی فاشیزم بەشداربوونی خۆیان لە ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادییدا ڕاگەیاند.

گەنجان کە لە چیاکانی کوردستانەوە سەبارەت بە بەشداربوونیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، دەیانویست ژیانێکی بێ ڕێبەرێتی قبوڵکەین، نزیکەی چوار ساڵە بەتەواوی هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆوە بەدەستناهێنرێت، وەک گەنجانی ئاپۆی، ئیدی ژیانێکی بێ ڕێبەرێتی قبوڵ ناکەین، بە ئیرادە و ڕۆحی شەهیدانەوە لە دژی گۆشەگیری ٢٦ساڵە و فاشیزم تێدەکۆشین و ڕوو لە ژیانی ڕێبەرێتی و چیا ئازادەکانی کوردستان دەکەین.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیاندا گەنجان ئاماژەیان بەوەکرد، لەبەرامبەر دوژمندا گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا داستانی بەرخۆدان دەنووسنەوە و بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی تۆڵە دەکەنەوە، لەم قۆناغەدا پێویستە هەموو کەسێک ئەرکی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت، پێویستە گەنجان و ژنان باش لەوە تێبگەن ژیان لە نێو سیستەمی فاشیزمدا ناوی ژیانی لێنانرێت، چونکە فاشیزم، جگە لە ژیانێکی کۆیلایەتی هیچی دیکەی نییە بۆمان، ژیانێکی لەم شێوە قبوڵ ناکەین کە هەموو ڕۆژێک مرۆڤ و ئیکۆلۆژیا لەناو دەبات.

گەنجان وتیشیان، یادکردنەوەی هەڤاڵانی شەهیدیان بە ناوەکانی بێشەنگ، سارا و تۆلهەلدان کە نمایندەی ڕۆحی بەرخۆدێری گەنجێتی، ژن و گەنجان دەکەن، وەک ڕێنیشاندەری خۆیان دەبینن و بە ڕۆحی بەرخۆدێری ئەو هەڤاڵانە بەشداری ڕێبەرێتی دەبینن.

لە کۆیتاتشدا ڕایانگەیاند، وەک گەنجان بەڵێنمان داوە لەگەڵ ڕێبەرێتیدا بژین، دەبینە پارێزەری ڕیزەکانی گەریلا، کە لە دژی فاشیزم، بونیاتنانی ژیانی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی دەپارێزێت، وەک وارگەی ژیانی حەقیقەتی خۆمانی دەبینین، هەر گەنجێک دەیەوێت لە ژیانێکی ئازادی لەم شێوەیەدا بژیت، ئەوا لە چیا ئازادەکاندا جێگەی دەبێتەوە، لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە هەموو گەنجان و ژنانی گەنج دەکەین کە ئاشنای حەقیقەت بن و بێنە ناو ڕیزەکانی پەکەکە و پاژکەوە، بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین، لەسەر ڕێچکەی بێشەنگانمان، ساراکان و تۆلهەلدانەکاندا ئاگری بەرخۆدان گەشبکەن.

ب. ق

Comments are closed.