ناوەندی هەواڵەکان
فەخرەدین ئۆژان زیندانی سیاسیی کورد، پاش ٣٠ ساڵ لە زیندان ئازاد کرا، نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان بە کۆمەڵ سەردانیان کرد و پیرۆزباییان لێ کرد.
فەخرەدین ئۆژان، لە ١٦ـی حوزەیران پاش ٣٠ ساڵ لە زیندانی ئامەد ئازاد کرا، بە ئاپۆڕای جەماوەریی گەل چوونە پێشوازییەوە.
ئۆژان، لەلایەن کۆمەڵەی هاوکاریی بنەماڵەی زیندانییانی سزادراو و دەستبەسەرکراوان (توهای دەر)، بەڕێوبەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ـی شار و ناوچەکان، پەرلەمانتار سەباحەت ئەردۆغان سارتاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت سۆفیا ئالاگاش و خەڵکێکی زۆرەوە چوونە سەردانی.
لە سەردانەکەدا ئۆژان بە گەرمی پێشوازی لە جەماوەر کرد و لە میانەی قسەکانیدا، سڵاوی لەو زیندانییانە کرد کە لە زیندانەکاندا بەرخۆدان و تێکۆشان دەکەن و داوای پشتیوانی زیاتری بۆ زیندانییان کرد.
فەخرەدین ئۆژانی (٥٧ ساڵ) لە ساڵی١٩٩٤ لە ئیستەنبووڵ دەستبەسەرکرا و دادگای ئاسایشی دەوڵەت بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی دەوڵەت، سزای قورسی بەسەردا سەپاند.
ئۆژان لە ماوەی ئەم ٣٠ ساڵەدا لە زیندانەکانی، (بایرامپاشا، ئوومرانیە، بورسا، بۆلوو و ئامەد) ماوەتەوە.
ب.گ
Comments are closed.