کەژەکە: دەوڵەتی قڕکەر بەرپرسیارە لە ئاگرەکەی ئامەد و مێردین

ناوەندی هەواڵەکان

کەژەکە لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لە ئامەد و مێردین ڕایگەیاند، لە کوردستاندا کارەساتی سرووشتی نییە، کارەساتی دەوڵەتی قڕکەر هەیە، بانگەوازی بۆ بەرخۆدان و ئاوەدانکردنەوە دەکەین.”

کۆردیناسیۆنی کەژەکە، لەبارەی ئاگرکەوتنەوەی نێوان ناوچەی چناری ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردین لە باکووری کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

کەژەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکی چەوسێنەر ڕژێمی قڕکردنی سیاسیی و کەلتووریی لەسەر گەلی کورد لەگەڵ قڕکردنی سرووشتدا بەڕێوەدەبات، هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی لە چیاکاندا بەکاردەهێنێت، جوگرافیای کوردستان بێ بەرهەم دەکات، ئەمەش لە ڕێگەی سیاسەتێکی تایبەتەوە بەڕێوەدەبات، بە دروستکردنی بەنداو زیانێکی زۆری ئیکۆلۆژی دەگەیەنێت، هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هەموو جۆرە جێگەیەکی خەڵکەکەمان، ئاگر لە گۆڕەپانە کشتوکاڵییەکاندا دەخاتەوە، بە سیاسەتی قەیوم دەرفەتەکانی گەلەکەمان بۆ پاراستنی لە هێرش و هەرجۆرە کارەساتێک لەناودەبات، پێویستە باش ئەوە بزانرێت کە لە کوردستاندا کارەساتی سرووشتی نییە، کارەساتی دەوڵەتی چەوسێنەری قڕکەر هەیە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە گەلەکەمان، ڕای گشتی دیموکراتیک و بزووتنەوە ژینگەییەکان دەکەین لە بەرامبەر ئەم هێرش و سیاسەتانەی دەوڵەتدا دەست بە سەفەربەری بکەن، بۆ سەرلەنوێ ژیاندنەوە و ئاوەدانکردنەوەی دارستان، گوند، کشتوکاڵ و پاراستنی گیانلەبەران، پشتیوانییەکی گەرورە بکەن.

لە کۆتاییشدا ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای پاراستنی کوردستان پێویستە هەموو کەسێک بە ڕۆحییەتی ئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵایەتی بجوڵێتەوە، لە بەرامبەر کردەوەکانی قڕکەر و هێرشی دەوڵەتی تورکدا کە دوژمنایەتیکردنی کوردانە، بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین ئاسایشی خۆیان بێننە ئاراوە، ڕێوشوێنی خۆیان وەرگرن و تەونی ڕێکخستنی بونیات بنێن، لە کوردستاندا لە دژی کارەساتی دەوڵەتی چەوسێنەری قڕکەر، پێویستە بە بەرخۆدانی گشتگیر و ڕۆحی ئاوەدانکردنەوە، کردەوەکانی ڕژێمی قڕکەر بوەستێنرێت.”

ب.گ

Comments are closed.