ئەپیکۆر بە مەرج ڕازی دەبێت نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشێت

ناوەندی هەواڵەکان

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان “ئەپیکۆر” بڵاوی کردەوە، فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی راسته‌وخۆ له‌نێوان كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت و سۆمۆ باشترین بژارده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئەو دۆخەى ئێستا هەیە، دەشڵێن، ئێمە بە سێ مەرج ڕازی دەبین لە ڕێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشین.

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان “ئەپیکۆر” سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی راسته‌وخۆ له‌نێوان كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت و سۆمۆ باشترین بژارده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئەو دۆخەى ئێستا هەیە.

دەشڵێن، ئێمە بە سێ مەرج ڕازی دەبین لە ڕێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، مەرجەکانمان بریتین لە پێدانی پارە بە شێوەی پێشەکی، یاخود دانانی پارە لە هەژماری بانکی، یاخود کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیان نێودەوڵەتییەکان لەڕێگەی به‌نده‌ری جه‌یهانەوە پشكه‌كه‌یان به‌ نه‌وت وه‌ربگرن و كۆمپانیاكان خۆیان بیفرۆشن.

ڕ.ش

Comments are closed.