هەبەدەهە لە کۆجاعەلی تورکیا دوو چالاکی دژى فاشیستان ئەنجامدا

ناوەندی هەواڵەکان

جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر کوردستان، لە کۆجاعەلی دوو چالاکییان ئەنجامداوە و بە هۆیەوە زیان بە کارگەیەک و کۆگایەکى فاشیستان گەیەندرا.

جەنگاوەرانی شێخ مووس ملازگری بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە، لە بارەی ئەنجامدانی دوو چالاکییان لە دژى فاشیستان لە کۆجاعەلی تورکیا، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەبەدەهەدا هاتووە، لە کاتەکانی نیوەڕۆی ٢٠ـی حوزەیران، لە گەڕەکی ئۆزون چیفتلیکی ناوچەی کارتەپە، گڕمان لە کارگەیەکی درووست کردنی کەرەستەی چێشتخانەى فاشیستان بەردا و بەهۆیەوە زیان بە کارگەکە گەیەندرا.

ڕاشیانگەیاندووە، لە کاتەکانی ئێوارەی ڕۆژی ٢٠ـی حوزەیران، جەنگاوەرانمان ئاگریان لە کۆگایەکى فاشیستان لە ناوچەی پیشەسازیی سنوورى کارتەپە بەردا، بە هۆیەوە ئەو کارگەیە و دەوروبەری زیانی زۆری بەرکەوت.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشداوە، دەوڵەتی تورکی فاشیست و قڕکەر لە باکووری کوردستان بە هەموو شێوەیەک هەوڵی لەناوبردنی گەلی کورد دەدات، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاش هێرشەکانی بەردەوامە، بەڵام ناتوانن لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادیی شەڕ بکەن، گازی قەدەغەکراو بە کاردەهێنن.

وەک ئەندامانی تێکۆشانی یەکگرتوویی، دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک هۆشیار دەکەینەوە، تا ئۆپەراسیۆنە سەربازیی و سیاسییەکانیان بەردەوام بێت، چالاکییە تۆڵەسێنەکانمان لەناوەندی تورکیا بەردەوام دەبێت.

ب. جـ

Comments are closed.