لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا پێنج هاوڵاتیی کورد لە ڕوومادی برینداربوون

ناوەندی هەواڵەکان

مانگی سووری عێراقی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلکى تایبەتى حاجیانی کورد لە جۆرى توێتا لاندکرۆزەر وەرگەڕا، دەشڵێن، بەهۆی ڕووداوەکەوە پێنج کەس بە سەختى برینداربوون.

کەمێک پێش ئێستا مانگی سووری عێراقی سەبارەت بە وەرگەڕانی پاسێک، کە ژمارەیەک حاجی کوردی تێدابوو بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.

مانگی سووری عێراقی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلکى تایبەتى حاجیانی کورد لە جۆرى توێتا لاندکرۆزەر وەرگەڕا.

دەشڵێن، بەهۆی ڕووداوەکەوە پێنج کەس بە سەختى برینداربوون.

باس لەوەشکراوە، ئەو حاجیانە لە ڕێگەی ڤیزای ساڵانەوە ڕۆیشتبوونە وڵاتی سعودیە.

لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ڕووداوەکە سەرجەم حاجییەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕوومادی.

ڕ.ش

Comments are closed.