بۆ ئەوەى ئۆتۆمبێلەکانتان دووربێت لە سووتان ئەم ڕێکارانە بگرنەبەر

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، بۆ ئەوەى ئۆتۆمبێلەکانتان دووربێت لە سووتان پێویستە چەند هەنگاوێک بنێن لەوانەش جێنەھێشتنی چەرخ لەناو ئۆتۆمبێل، پێویستە جامی ئۆتۆمبێلەکانتان كەمێك كراوە بن لە كاتی ڕاوەستاندا، خواردنەوە گازیەكان جێ مەھێڵن لە ناو ئۆتۆمبێلدا.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، بەھۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما  پاراستنی ئۆتۆمبێلەكانتان لە سووتان پێویستە چەند هەنگاوێک بنێن.

بۆ ئەوەى ئۆتۆمبێلەکانتان دووربێت لە سووتان ئەم ڕێکاڕانە بگرنەبەر:-

یەکەم- جێنەھێشتنی چەرخ

دووەم- خواردنەوە گازییەكان جێمەھێڵن لە ناو ئۆتۆمبێلدا.

سێیەم- بۆن و پاتری ئامێرە كارەباییەكان بە شێوەێكی گشتی جێمەھێڵن لە ناو ئۆتۆمبێلدا.

چوارەم- پێویستە جامی ئۆتۆمبێلەکانتان كەمێك كراوە بن لە كاتی ڕاوەستاندا.

پێنجەم- پڕنەكردنی تانكی بەنزین.

شەشەم- تێكردنی بەنزین لە كاتی ئێوارەدا.

حەوتەم- گەشتکردن لە كاتی بەیانیانى زوودا.

هەشتەم- تایەكان نابێ زیاد لە پێویست ھەوایان تێبكرێت بەتایبەتی لە كاتی گەشتکردندا.

ئ.م

Comments are closed.