ناوەندی هەواڵەکان
میدیاکانی فەنزوێلا بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦.٢ پلەی ڕێختەر کەناراوەکانی وڵاتەکەمانی هەژاندووە، دەشڵێن، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ٩٣ کیلۆمەتر لە ژێر زەوى ڕوویداوە.
میدیاکانی ڤەنزوێلا سەبارەت بە ڕوودانی بومەلەرزەیەک لە نزیک کەناراوەکانی ئەو وڵاتە هەواڵێکیان بڵاوکردەوە.
میدیاکانی فەنزوێلا بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦.٢ پلەی ڕێختەر کەناراوەکانی وڵاتەکەمانی هەژاندووە
باسیان لەوەشکرد، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ٩٣ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددیەکانی ڕووداوەکە بەردەست نییە.
جێگای ئاماژەیە، ڤەنزوێلا دەکەوێتە باکووری کەناراوەکانی ئەمریکای باشوور و سنووری وڵاتەکە دەکەوێتە سەر ڕووبەری دەریای کاریبی و وڵاتێکە خاوەنی دوورگەی زۆرە.
ڕ.ش
Comments are closed.