سعودیە: لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا هەزار و ٣٠١ حاجی گیانیان لەدەستداوە

ناوەندی هەواڵەکان

 فه‌هد بن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لجه‌لال، وه‌زیری ته‌ندرووستی سعودیه‌ ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌زار و ٣٠١ كه‌س، لە ٨٥٪ـی ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌فه‌رمی ڤیزای حه‌جیان وه‌رنه‌گرتووه‌.
وه‌زیری ته‌ندرووستی سعودیه فه‌هد بن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لجه‌لال، ئاماری گیانلەدەستدانی حاجیانی وەرزی حەجی ئەمساڵی ئاشکرا کرد و ڕایگه‌یاندووه‌، به‌ ڕێژه‌ی لە ٨٣٪ـی ئه‌و حاجییانه‌ی ئه‌مساڵ كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ مۆڵه‌تی حه‌جیان پێنه‌دراوه‌ و ڤیزای حه‌جیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ئەوەی ئەو حاجییانە ڤیزای حەجیان نەبووە، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌ر تیشكی خۆر ڕۆیشتوون و به‌بێ په‌ناگه‌ و پشودان ماونه‌ته‌وه‌، له‌نێویاندا ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ساڵاچوان و ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌بووه‌.

وه‌زیری ته‌ندرووستی سعودیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ناسنامه‌یان پێنه‌بووه‌ و ڤیزای حه‌جیان وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ كات هه‌بووه‌ بۆ ناسینه‌وه‌یان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ پێویسته‌كان بۆیان.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم، له‌ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا ٢٤ حاجی كورد له‌ سعودیه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.

ب.گ

Comments are closed.