لە پاریس یادی شەهید زیلان بەرز ڕاگیرا

ناوەندی هەواڵەکان

شەهید زیلان (زەینەب کناجی) کە ساڵی ١٩٩٦ لە دێرسیم دژی سوپای تورک چالاکی فیدایی ئەنجامدا، لە ٢٨ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە گەڕەکی ڤیلێرس لا بێلی پاریس یادی بەرز ڕاگیرا.

گەریلای ئەرگەکە زەینەب کناجی ناسراو بە (شەهید زیلان) کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم دژی سوپای تورک چالاکی فیدایی ئەنجامدا، بووە سیمبولی مێژوویی تەڤگەری ئازادیی کورد، لە ٢٨ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە گەڕەکی ڤیلێرس لا بێلی پاریس یادکرایەوە.

چەندین کورد و ئازادیخواز بەشداری یادەکە بوون، بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ئەڤین گۆیی لە کۆمەڵەی چاندی کوردی ڤیلێرس لا بێلی پاریس.

یادەکە بەبیرخستنەوەی سەرجەم شەهیدانی شۆڕشی ئازادیی لە کەسێتی شەهید زیلاندا دەستی پێ کرد و وڵاتپارێز و ئەندامانی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان باسیان لە هێڵی تێکۆشانی زیلان کرد.

پاش پیشاندانی بەڵگەفیلمێک  دەربارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید زیلان، یادەکە بە درووشمی “شەهید نامرن” کۆتایی هات.

ب.گ

Comments are closed.