ڕووسیا… لە پێکدادانێکی چەکداریدا ٢٣ کەس کوژران 

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی ڕووسیا بڵاویان کردەوە، ئێوارەی دوێنی گرووپێکی چەکدار لە شاری ماخاچکالای پایتەختی کۆماری داخستان، کە دەکەوێتە باشووری ڕووسیاوە هێرشیان کردە سەر کەنیسەی ئۆرسۆدۆسکییەکان، دەشڵێن، دواتر پێکدادنی سەخت لە نێوان ئەو چەکدارانە و هێزە ئەمنییەکانی ڕووسیادا درووستبووە تا درەنگانی شەو بەردەوام بووە، بەهۆیە ٢٣ کەس کوژراون.

میدیاکانی رووسیا سەبارەت بە کوژرانی ٢٣ کەس لە شاری ماخاچکالای پایتەختی کۆماری داخستان لە ڕووسیا بەم شێوەیە زانیاریان خستەڕوو.

میدیاکانی رووسیا بڵاویان کردەوە، ئێوارەی دوێنی گرووپێکی چەکدار لە شاری ماخاچکالای پایتەختی کۆماری داخستان، کە دەکەوێتە باشووری ڕووسیاوە هێرشیان کردە سەر کەنیسەی ئۆرسۆدۆسکییەکان.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دواتر پێکدادنی سەخت لە نێوان ئەو چەکدارانە و هێزە ئەمنییەکانی ڕووسیادا درووستبووە تا درەنگانی شەو بەردەوام بووە، بەهۆیە ٢٣ کەس کوژراون.

ڕوونیشیانکردەوە، لە پێکدادانەکاندا ١٥ پۆلیس و قەشەیەکى کەنیسەکە بەناوی قەشە نیکۆڵای کوژراون، لە بەرامبەریشدا تەواوی چەکدارەکان کوژراون کە ژمارەیان حەوت کەس بووە.

باسیان لەوەشکرد، بەهۆی ئەو هێرشەوە مۆگامێد عومەرۆڤ بەرپرسی شارۆچکەی سیرگۆکالینسکی دەستگیرکراوە، چونکە دووان لە چەکدارەکانی کوڕی ئەو بەرپرسەن و یەکێکیشیان کوڕەزایەتی.

جێگای ئاماژەیە، لە شەوی ٢٣ـی ئاداری ئەم ساڵ چەتەکانی داعش لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا هێرشیان کردە سەر هۆڵی ئاهەنگ و بۆنەکانی مۆسکۆ لە ڕووسیا، بەهۆیەوە ١٣٣ کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕ.ش

Comments are closed.