ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەكی سوودانی كۆدەبێتەوە

ناوەندی هەواڵەكان

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵایەكی محەمەد شیاع سوودانی كۆ ببێتەوە، سوودانی سكاڵاكەی لەسەر سەرۆكایەتی پەرلەمان تۆمار كردووە، داوای نادەستووریبوونی ماددەی (٧١) لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی دەكات، كە تایبەتە بە كۆتاییهێنان بە بەڕێوەبردنی سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت بە وەكالەت.

دادگای فیدراڵی عێراق خشتە كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە، بە پێی خشتەكە دادگاكە لە سەر سكاڵایەكى محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ دەبێتەوە.

دادگای فیدراڵی بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ دادگاكەیەكان لە سەر سكاڵایەكى محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ دەبێتەوە، كە لەسەر سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق تۆماری كردووە.

لە سكاڵاكەدا سوودانی داوا لە داگای فیدراڵ دەكات، بڕیار بدات لەسەر نادەستووریبوونی ماددەی ٧١ لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی (٢٠٢٣، ٢٠٢٤و ٢٠٢٥) ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٣ تایبەت بە كۆتاییهێنان بە بەڕێوەبردنی سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت بەوەكالەت تا ١١/٣٠/٢٠٢٣.

جێگەی ئاماژەیە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا و پەرلەمان پێكهێنرا، سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا دەبێت لە ماوەی ساڵێكدا ئەو پۆستانەی بەوەكالەت بەڕێوە دەبرێت، بەپێی مافی هەڵبژاردنی لایەنەكان كەسێكی تر لە شوێنیان دیاری بكرێت. هـ.ئ

Comments are closed.