بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٢٤٦ هەزار ٤١٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٠ ملیۆن و ١٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٤ ملیۆن و ٦٦ هەزار و ٤١٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٢٤٦ هەزار و ٤١٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٠ ملیۆن و ١٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٤ ملیۆن ٦٦ هەزار و ٤١٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

ئ.م

Comments are closed.