پۆلسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە هێرشی کردبووە سەر کچێک

ناوەندی هەواڵەکان

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، کە تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە، هێرشی کردووەتە سەر کچێک و مۆبایل و پارەی لێ سەندووە.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، کە لەلایەن تیمەکانى نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە، تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە، کە هێرشی کردووەتە سەر کچێک و پاشان مۆبایل و پارەی لێ سەندووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی ماتۆڕ سوارێک ڕێگریی لە كچێک کرد و هێرشی کردە سەری و پارە و مۆبایلەكەی لێسەند، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، پاش پەیوەندیکردنی بەهێزەکانی پۆلیس و ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوەکە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو پارە و مۆبایلەدا، كە تۆمەتبار بردبووی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەئێستادا تۆمەتبار (م، أ، ح لەدایكبووی ٢٠٠٥) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

ش. ئـ

Comments are closed.