ناوەندی هەواڵەکان
هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا دوو درۆن، ڕادارێک، کامێرایەکی چاودێریی، سەنگەرێک لەناوبران و گورز لە حەفارەیەکیش وەشێندراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەى هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە ١٠ چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژانی ٢١ تا ٢٣ـی حوزەیران لە هەریەک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، گردی ئامێدی و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، دوو درۆن خراونەتە خوارەوە و ڕادارێک، کامێرایەکی چاودێریی و سەنگەرێکی داگیرکەران لەناوبران و گورز لە حەفارەیەکیش وەشێندراوە.
هەپەگە ئەوەشی خستەڕوو، ٢١ و ٢٣ـی حوزەیران تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دوو جار بە گازی کیمیایی و پێنج جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومان کراوە، هەروەها گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومان کراوە.
هەروەها هەپەگە باسی لە هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بەمشێوەیە کردووە، لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ـی حوزەیران لە گۆڕەپانەکانی کۆلیت، شەهید شەریف، نەقەبی بەربزن، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ، دەرگەلێ، بێشیلی، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی بەرخودانی زەنگل و خێرێ، بە گشتی ٢٠ جار ئەو ناوچانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردوومان کراون.
هەروەها ٢٣ـی حوزەیران هەڕێمی مەتینا بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کراوە.
ب. ق
Comments are closed.