فەرماندەیەكی پاسەوانی سنوورى عێراق: توركیا دەستدرێژی دەكاتە سەر خاكی وڵاتەکەمان

ناوەندی هەواڵەكان

فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایگەیاند، بۆ پاراستنى سنووری عێراق لەگەڵ ئێران و توركیا چەندین بازگە و بنكە درووستكراوە، بە درێژای ٣٠٠ كیلۆمەترمان لە خانەقینەوە تا باكووری شارۆچكەی پێنجوێن بە كامێرای گەرمیی پێو كۆنترۆڵكردووە، دەشڵێت، توركیا دەستدرێژی بۆ سەر خاكی عێراق ئەنجام دەدات.

محەمەد سەعیدی، فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق لە بارەی هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق بە مەبەستى پاراستنی سنوورەكانی لەگەڵ دەوڵەتى تورک و ئێران بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق دەدوێت.

محمد سەعیدی
محمد سەعیدی

محەمەد سەعیدی ڕایگەیاند، بۆ پاراستنى سنووری عێراق لەگەڵ ئێران و توركیا چەندین بازگە و بنكە درووستكراوە، هەروەها ٧٠% بۆ ٨٠%ـی كاری درووستكردنی ٩١ بازگەمان لەسەر سنووری ئێران تەواو كردووە، لە هەنگاوی یەكەمدا ٣٠٠ كیلۆمەترمان لە خانەقینەوە تا باكووری شارۆچكەی پێنجوێن بە كامێرای گەرمیی پێو كۆنترۆڵكردووە و هەزاران مینمان لەو ناوچانە لابردووە.

 ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە ٢٧ بازگەمان لە سنووری عێراق و توركیا درووستكردووە، هەوڵ بۆ ئەوە دەدەین سنوورەكانمان بپارێزین.

باسی لەوەشكرد، دەستمانكردووە بە درووستكردنی زیاتر لە ٢٧ بنكە لەسەر سنووری عێراق و توركیا، كە بەشێكیان لە باكووری زاخۆ و ئەوانی تر لە سنوورى پارێزگای هەولێر بوون.

دەشڵێت: لەلایەن توركیاوە دەستدرێژی بۆ سەر خاكی عێراق هەیە، هەوڵدەدەین سنوورەكانمان لەگەڵ توركیا زیاتر بەهێزتر بكەین، بۆیەكەمجاریشە ناوچە سنوورییەكانمان لەگەڵ توركیا بە كامێرای گەرمیی پێو كۆنترۆڵ دەكرێت.

جێگەی ئاماژەیە، سەرەڕایی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ ڕێگریكردنی لە هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك، بەڵام دەوڵەتی تورك بە یارمەتی پەدەكە بەردەوام خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆردوومان دەكات، بەشێكی زۆری گوندەكانی سەر سنوورەكان بەهۆى مەترسى بۆردوومانەكانی دەوڵەتى تورک ناوچەكانیان چۆڵ كردووە.

هـ.ئ

Comments are closed.