نزیكەی ٤٠٠ ئاوارەی ئێزدی گەڕانەوە بۆ شنگال

ناوەندی هەواڵەكان

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ ٣٩٧ ئاوارەی ئێزدی دانیشتووی كامپەكانی دهۆك گەڕێندرانەوە بۆ زێدى خۆیان لە سنوورى شنگال، دەشڵین، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتەمانە بە مەبەستى كۆتایهێنان بە پرسى ئاوارەكان.

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە بارەی گەڕانەوەی سەدان ئاوارەی ئێزدی بۆ زێدی خۆیان لە سنووری شنگال ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ ٣٩٧ ئاوارەی ئێزدی دانیشتووی كامپی خانكی سەر بە پارێزگای دهۆك گەڕێندرانەوە بۆ زێدى خۆیان لە سنوورى لە شنگال.

ئاماژە بەوەشكراوە، گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچبەران (IOM) و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا بووە.

دەشڵین، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتەمانە بە مەبەستى كۆتایهێنان بە پرسى ئاوارەكان.

پێشتر ئیڤان فایەق وەزیر كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، تا كۆتایی ئەم مانگە سەرجەم كامپەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دادەخرێت، هەروەها تا كۆتایی مانگی تەمموز سەرجەم كامپەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دادەخرێت.

هـ.ئ

Comments are closed.