دەوڵەتی تورک سنووری شەهبای بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، دوای تۆپبارانکردنی سنووری منبج، سوپای داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندی ئوم حۆشى لە سنووری شەهبا کرد، تا ئێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزاندراوە.

ئەمڕۆ، سوپای داگیرکەری تورک تۆپبارانی گوندەکانی سنووری شەهباى لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

زانراوە، تۆپبارانەکە بە تۆپهاوێژ ئەنجامدراوە و تا ئێستا زانیاریی لەبارەی زیانەکانی تۆپبارانەکە بەردەست نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ١٠ کاتیۆشا تۆپبارانی گوندی سەیادەیان لە سنووری منبج کرد.

ب. جـ

Comments are closed.