لە مانگێکدا ١٩ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون

ناوەندی هەواڵەکان

بە پێی ئامارێک، تەنها لە ماوەی مانگێکدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ١٩ ژن و پێنج منداڵ لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی نوژنها، لە چوارچێوەی توندوتیژیی و کوشنی ژنان لەلایەن کەسەنزیکەکانیانەوە وەکو باوک، برا هاوژین و هەروەها سیاسەتی ستمکارانەی ڕژێمی ئێران تەنها لە ماوەی مانگێکی نێوان مانگەکانی ئایار و حوزەیران،  ١٩ ژن و پێنج منداڵ لە ئێران کوژراون.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، تەنها لە ماوەی مانگێکی نێوان مانگەکانی ئایار و حوزەیران،  ١٩ ژن و پێنج منداڵ لە ئێران کوژراون، هەروەها ١٨ ژن و چوار منداڵ بە ناوی خۆکوشتن و بە شیوەی گوماناوی تۆمارکراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە توندوتیژی دژ بە ژنان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە و بە هۆی سیاسەتە ستەمکارەکانییەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە، لە ئێران ژنان لە لایەن پیاوە نزیکەکانیانەوە وەک باوک، هاوژین یان براکانیانەوە دەکوژرێن، زۆرێک لەگیان لەدەستدانەکان بە بێ لێکۆڵینەوە لە ژێر ناوی خۆکوژیدا تۆمار دەکرێت.

 ب. ق

Comments are closed.