شارەوانیی سلێمانی زیادەڕەویی شەقام و شۆستەکان لادەبات

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند: بەشی لابردن و سەرپێچی زیادەڕەوی، پاش ئاگادارکردنەوەی دوکاندار و دەستگێڕەکانی گەرەکی خەبات کە پابەندی ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی بن، بەڵام پابەند نەبوون وهەڵمەتێکی بۆ لابردنی زیادەڕەوییەکان دەستپێکرد.

دوای ئەوەى ناڕەزایەتى زۆری هاوڵاتییانى لێکەوتەوە کە هاتووچۆ لەناو بازاڕەکاندا ئەستەم بووە بەهۆی کەل و پەل دانان لەسەر شۆستەو شەقامەکان، شارەوانى سلێمانی بڕیارێکی ڕاگەیاند.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەشی لابردن و سەرپێچی زیادەڕەوی، پاش ئاگادارکردنەوەی دوکاندار و دەستگێڕەکانی گەرەکی خەبات کە پابەندی ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی بن، بەڵام پابەند نەبوون و زیادەڕەوییان کردووەتە سەر موڵکی گشتی کە مافی هاوڵاتییانە، هەڵمەتێکی بۆ لابردنی زیادەڕەوییەکان دەستپێکرد.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بۆ لابردنی زیادەڕەوییەکان تیمەکانمان کاری یاساییان جێبەجێکرد و زیادەڕەوییەکانیان لابرد و تاوانەکردنی سەرپێچییەکان تۆمارکرد.

Comments are closed.