ناوەندی هەواڵەکان
ئەمشەو کاروانێکی دیکەی سوپای داگیرکەری تورک بە چاوساغی و هاوکاری پەدەکە گەیشتوونەتە ناوچەی بەرواری باڵا لە سنووری ئامێدی.
سەرچاوە هەرێمییەکان ئەمشەو بۆ ڕۆژنیوز ئاشکرایان کرد ئەمشەو کاروانێکی دیکەی سوپای داگیرکەری تورک بە چاوساغی و هاوکاری پەدەکە گەیشتوونەتە ناوچەی بەرواری باڵا لە سنووری ئامێدی.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکرد، هێزەکەى سوپای داگیرکەری تورک بە زرێپۆش و چەکی قورسەوە هاتووەنەتە ناوچەکانى بەرواری باڵا و ئۆتۆمبێلی چەکدارانى پەدەکەش لە پێشیانەوە و لەدوایانەوە ڕۆیشتوون و ڕێنوێنی کردون.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کاروانى سوپای داگیرکەری تورک لەگە چەکدارانى پەدەکە لە چەند شوێنێک وەستاون و نەخشەیان پێبووە و لەبەر لایتى ئۆتۆمبێلەکان سەیری نەخشەکانیان کردوە.
بەوتەی سەرچاوەکەى ڕۆژنیوز، لەناو چەکدارەکانى پەدەکە کە لەگەڵ سەربازانى تورک وەستاون پلەداری پێشمەرگەی پەدەکەیان تێدابووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، درەنگانی شەوى ڕابردووش، کاروانێكی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە لە سنووری ناوچەی بەرواری باڵاوە ڕەوانەی سنووری شارۆچکەی ئامێدی کرابوون.
بەپێی ئەو دیمەنانەی شەو ڕابردوو بڵاوکرانەوە، دەردەکەوێت کاروانێكی سوپای داگیرکەری تورک، بە چەکی قورس و زرێپۆشەوە لە بەرواری باڵاوە ڕەوانەی سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کراون.
شایەنی باسە ئەو کاروانە بە ئاشکرا بەناو شار و شارۆچکەکانی سنووری دهۆکدا تێدەپەڕن و هیچ یەک لە حکومەتی ناوەند و ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەر ئەو لەشکرکێشییەی دەوڵەتی تورک هیچ هەڵوێستێکیان نییە و ڕۆژانە بینەری بۆردوومانکردنی خاکی باشووری کوردستانن.
هـ.ح
Comments are closed.