خورماڵ
لەكاتی سەردانی سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بۆ هەڵەبجە و لە كاتی تێپەڕبوونیان بەناو شارۆچكەی خورماڵدا پاسەوانەکانی بارزانیی هێرشیان کردە سەر گەنجێك و بە ئۆتۆمبێل و قۆناغە تفەنگ لێیاندا و ئازارێكی زۆریاندا.
ئەمڕۆ، مەسروور بارزانی سەرۆكی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، سەردانی هەڵەبجەی كرد، لەسەردانەکەدا، کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بوو بەردی بناغەی سایلۆی شارەكەی دانا، لەگەڵ ئەوەشدا تیمی پرۆتۆکۆڵی بارزانیی لە گەنجێک دەدەن.
سەردانەكەی بارزانی ناڕەزایەتی هاوڵاتییانی سنوورەكەی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا و دەڵێن: ئەو بەڵێنانەی دەیدات بە خەڵكی سنوورەكە هیچی جێبەجێ ناكات.
پاڤیڵ سەلاح یەكێك بوو لەو گەنجانەی لە نووسراوێكدا داواكاری گەنجانی خورماڵی ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم كرد و بۆ ڕۆژنیوز

وتی: ئێمە وەك كرێكاری مەرزی مڵەخورد ماوەی ساڵێكە مەرزەكەمان داخراوە بێكارین، ژمارەمان ٣٠ گەنج دەبوو وەستابوین بۆ ئەوەی داواكارییەكەمان ئاراستەی سەرۆكی حكومەت بكەین مەرزەكەمان بۆ بكاتەوە.
وتیشی: سەرۆكی حكومەت ڕانەوەستا بۆ گوێگرتن لە داواكارییەكانمان، تەنها تیمەكەی وەستا، لەو كاتەدا یەكێك لە هاوڕێكانمان چەند هێلكەیەكی وەشاند، دواتر بە ئۆتۆمبێل كەوتن بە شوێنیدا و لێیاندا و سوكایەتییان پێكرد و هەڕەشەشیان لێكرد، ئێمە لە ژێر دەستیان دەرمانهێنا كاتێك بە قۆناغی تفەنگ و ئۆتۆمبێل لێیاندا، كەسەكان جلوبەرگی سەربازییان لەبەربوو، ژمارەیان پێنج كەسبوو، سوكایەتییەكی زۆریان بە هاوڕێكەمان كرد.
ئەمڕۆ، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکی بانگەشە ئاسادا سەردانی هەڵەبجەی کرد و دەیەوێت بەردی بناغەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بە فەنگی هاوڵاتییان بفڕۆشێتەوە.
ب. جـ
Comments are closed.