سلێمانی
گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجاڵان، ٣٩ مانگە بە توندترین شێوە بەردەوامە و هیچ زانیارییەك لەبارەیەوە نییە، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانێکی سیاسیش دەڵێت: دەوڵەتی تورک و کۆی سیستەمە سیاسیەکەی ئاکەپە و دەزگا سەربازیەکەی ترسێکی گەورەیان بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەیە، پێیان وایە ئەو دەتوانێت پلانەکانیان هەڵبووەشێنێتەوە.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی لە هەلومەرجی تونددا گۆشەگیرکراوە، زیاتر لە ٣٩ مانگیشە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە، لەم ماوەیەشدا سەدان داواکاریی لەلایەن خانەوادە و پارێزەرانی بۆ ئەنجامدانی دیدار پێشکەش کراوە، بەڵام دەوڵەتی فاشستی تورک بەهۆی ترسیان لە فکر و پەیامەکانی ڕێبەر ئۆجالان ڕێگە بە ئەنجامدانی دیداری نادەن.
لەبارەی گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەروەها ڕۆڵ و کاریگەریی ڕێبەر بۆ چارەسەکردنی پرسی کورد، ئەنوەر حسێن بازگر ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.
“تورکیا دەزانێت قسەکانى عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کورد کاریگەرە، بۆیە ڕێگە بە بینینی نادات”
ئەنوەر حسێن دەڵێت: دەوڵەتی فاشیزمی تورک زۆر بانگەشەی ئازادیی و دیموکراسی دەکات، بەڵام ڕێگە نادات بەکەسێک لە زینداندایە پارێزە و کەسوکاری و ڕیکخراوە نێودەوڵەتیەکان چاویان پێبکەوێت ، بۆیە تورکیا دوو ڕووە بەرامبەر ئەو بانگەشەیەی دەیکات، ئەمەش دەمانگەیەنێتە ئەو ئەنجامەی تورکیا دەزانێت هەر قسەیەکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان یان هەر دیدارێکی دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕەوشی کورد و مافی مرۆڤ و ئازادییەکان چالاکی و تێکۆشانی بەرخۆدانی باکووری کوردستان هەبێت.
باسی لەوەشکرد، بە بۆچوونی من فشارەکانی تورکیا بەگۆشەگیرکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەتوانا و قودرەت و وزەی ئۆجالان کەم ناکاتەوە.
ئەنوەر حسێن ئەوەشی خستەڕوو، دەوڵەتی تورک و کۆی سیستەمە سیاسیەکەی ئاک پارتی و دەزگا سەربازیەکەی ترسێکی گەورەیان بەرامبەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان درووستکردوە، پێیان وایە ئەو دەتوانێت پلانەکانیان هەڵبووەشێنیتەوە، تەنانەت لەقسەکردن و نوسین و چاوپیکەوتنەکانی ئۆجالان ترسیان هەیه.
ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵێت: هۆکاری زۆر هەیە ئەو گۆشەگیریەی سەر ئۆجالان بەڕێوەبچێت، وڵاتانی بەناو دیموکراسی و مافی مرۆڤ بەتایبەتی ئەمەریکا و ئەوروپا کە زۆر بانگەشەی ئەم چەمکانە دەکەن، بەڵام بەداخەوە ئەو تێڕوانینە زۆر جار بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیانە ئەگینا لەسەر ئەم کەیسە کاریگەریان نەبووە و زۆر بەجدی نەهاتونەتە سەر هێڵ، بەداخەوەم نەک هەر ئەوە ناکەن چاوپۆشی زۆر لەسەر ئەو قەتڵ و عامە داپڵۆسینە دەکەن، کە بەرامبەر گەلی کوردی دەیکەن.
” تورکیا بە گۆشەگیری ناتوانێت، عەبدوڵا ئۆجالان لە هەستى نەتەوەیی و شۆڕشگێڕییەکەى داببڕێت”
ئەنوەر حسێن کە هاوکات چالاکوانێکی سیاسیشە، ڕوونیکردەوە، عەبدوڵا ئۆجالان خۆی نوینەرایەتی بەشێکی گەورەی ئەم بزوتنەوە شۆڕش گێڕیانە و مافی خەڵک و شۆڕشی باکووری کوردستان دەکات، قسەکە ئەوەیە دەبێت فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ئەم گۆشەگیرییە بەردەوام نەبێت، چونکە دەوڵەتی تورک ناتوانێت بەگۆشەگیرکردنی و زیندانی کردنی عەبدوڵا ئۆجالان لەبیروباوەرەکانی و ئایدۆلۆژیەکەی و هەستی نیشتمان و نەتەوەی و شۆڕشگێڕیەکەی داببڕێنێت.
ئەوەشی خستەڕوو،عەبدوڵا ئۆجالان جەختی لەوە کردۆتەوە کەپرسی ئاشتی پرسێکی گرنگە دەبێت کورد و تورک دەست بۆ یەک ڕابکێشن،بەڵام دەوڵەتی سەربازی تورکیا ئەمەی نەخستووەتە بواری جێبەجیکردنەوە.
بەرەو ئەو چالاکوانە سیاسییە جەختی لەوەکردەوە، بەئازادبوونی ئۆجالان، دەتوانێت چارەنووسی گەلی کوردستان ئاڕاستەیەکی زۆر باش بەرێت، دەتوانێت بەشێکی زۆری کێشەکانی لەگەل تورکیا سفر بکاتەوە پرسی سیاسی گەلی کورد بەرێتە ئاستێکی باڵابەرێت بۆیە ئازادبوونی ئۆجالانسەرەتای دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتیی و چارەسەری کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە کلیلی چارەسەریی سەرجەم گرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەلانی ناوچەکە بە پێکەوە ژیانی ئاشتیانە دەگەنە ئامانجەکانیان.
“عەبدوڵا ئۆجالان کاراکتەرێکی گەورەیە بۆ پرسی ئاشتى لە تورکیادا”
هەروەها ئەنوەر حسێن، پێیوایە کە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشارەکانیان بۆ تورکیا زیاتر بکەن بۆیە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت یەکێکە لەوکارئەکتەرە گەورانەی دەتوانێت لە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەرو نەخشی گەورەی هەبێت، پرسی ئاشتی پرسێکە لەگەڵ ئاڵوگۆڕ لە سیسیتەمی تورکیا، ئەوەی لەڕابردوو بینمان لەهەڵبژاردنی داهاتوودا پێدەچێت چانسی ئەپەکە بەرەو ئاوا بوون بچێت،هاتنە پێشەوەی جەهەپە و هێزە دیموکراتخوازەکان کاریگەری دەم پارتی ڕەنگە بتوانێت ئەم پرسە بەرەو پێش بەرێت، هیوادارین لەچەند ساڵی داهاتوودا ئازادبوونی ئۆجالان ببینین.
هاوکات ئەنور حسێن دەشڵێت: پرسی عەبدولا ئۆجالان و کورد پرسێکی هەقخوازانەیە، بۆ دیاریکردنی مافی خەڵکی کوردستانە بۆ بەهرە مەندبوونی بۆ داخوازییەکانی ڕزگاربوونی لەوستەمەی کە ڕێگا نادرێت بەزمانی خۆیان قسە بکەن، ڕێگە نادات خەڵک سەردانی سەرۆکەکەیان بکات.
وتیشی: وڵاتە زلهێزەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا کاریگەریان زیاترە بۆ فشارخستنەسەر تورکیا، بەڵام درێخیان کردوە ، بەردەوام خەڵکانی فەیلەسوفەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا و بەهرەمەند و ڕۆشنبیر چالاکوانان بەردەوام بوون بۆ پشتیوانی بۆ ئازادبوونی ئۆجالان پویستە دەوڵەتیش بێتە سەرهێڵ بۆ زیاتر فشار خستنە سەر تورکیا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هەڵبژاردنانەی لە فەرەنسا بەڕێوە چوو ئیتلافی چەپەکان توانیویانە دەنگی زۆربێنن،هەوڵیکی دڵخۆشتر دروست دەکات فشاری زیاتر لەسەر تورکیا دروست دەکات، چەپەکان بۆچوونیان وایە بەرامبەر بەخەبات و تێکۆشانی ڕۆژئاوای کوردستان تەنانەت باکووریش پێیانوایە کە ئینتەر ناسوێناڵی چوارەم لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە سەرهەڵدەدات، ئەوانە شوێنی عەدالەت و یەکسانی ژنان و پیاوانن خەباتی بەرخۆدانە دژی داعش و بەدەست هێنانی مافەکانە خەڵکی کوردستانە.
” نابێت هیچ گومانێک هەبێت بۆ پشتیوانی لە ئازادیی عەبدولا ئۆجالان و خەباتی باکووری کوردستان”
ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان و دام دەزگاکان وهێزە سیاسییەکان کەمتەرخەمیان هەیە و وەک پێویست نین، نابێت هیچ گومانێکیان هەبێت بۆ پشتیوانی ئازادیی عەبدولا ئۆجالان و خەباتی باکووری کوردستان .
لەکۆتایدا ئەنوەر ئاماژەی بەوەکرد، گەلی کورد هۆشیاری لەئاستی پێویستدا نەبووە بۆ ئەوەی بتوانێت داکۆکی لەسەرۆکەکەی بکات، گەلی کورد کەم تەرخەمە و وەک پێویست کاری نەکردوە بەتایبەت لە باشووری کوردستاندا، دەبێت گەل لەڕێگەی نووسراو و خۆپیشاندان و لەڕێگەی میدیاو دەربڕینی هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی شۆڕشگێرانەی هێزە سیاسیەکان و لە ڕێگەی فشارکردن لەسەر دەوڵەتی تورک وە لۆبی درووستکردن لە دەرەوەی تورکیا بۆفشار خستنە سەر تورکیا گەل بەم کارانە دەتوانێت نوێنەرایەتی بکات دەورو نەخشی هەبێت بۆ ئازادبوونی سەرۆک ئاپۆ داوا لەهەموو هێزە سیاسییەکان دەکەم زیاتر پشتوانن بن دەوریان هەبێت.
هـ.ح
Comments are closed.