بوومەلەرزەیەكی بەهێز پیرۆی هەژاند

ناوەندی هەواڵەكان

ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٥.٧ پلەی ڕێختەر لە نزیك كەناراوەكانی وڵاتی پیرۆ ڕوویدا، بەڕێوەبەرایەتی ڕووپێوی ئاوی و كەشتیوانی هێزی دەریایی پیرۆ دەڵێن، هیچ مەترسییەك لەبارەى ڕوودانی توسۆنامی بوونى نییە.

ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەڵمانی لە بارەی ڕوودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە وڵاتی پیرۆ ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٥.٧ پلە  ڕێختەر ناوچەیەكی نزیك كەناراوەكانی پیرۆی هەژاندووە، کە قووڵایی بومەلەرزەكە ١٠ كیلۆمەتر ژێر زەوى بووە.

لای خۆیەوە دامەزراوەی جیۆفیزیكی پیرۆ بڵاوی كردوەتەوە، بوومەلەرزەكە زۆر بەهێزبووە و چەقى بوومەلەرزەكە ناوچەی ئارێكویپا بووە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕووپێوی ئاوی و كەشتیوانی هێزی دەریایی پیرۆ دەڵێن، هیچ مەترسییەك لەبارەى ڕوودانی توسۆنامی بوونى نییە.

هـ.ئ

Comments are closed.