ناوەندی هەواڵەکان
بەرخودانی مێژوویی ١٤ـی تەمووز، لە هەرێمی ئادیگەی ڕووسیا بە کۆبوونەوەیەک بەرز ڕاگیرا، هەروەها تیایدا داوای کۆتایهێنانی هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرا.
ئەمڕۆ شەهیدانی بەرخۆدانی مێژوویی ١٤ـی تەمووز لە زیندانی ئامەد، بە بەشداری چەندین کەس لە کۆماری ئادیگەی لە ڕووسیا بە کۆبوونەویەک یادکرانەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە کوردانی هەرێمی ئادیگەی تیایدا بەشداربوون، بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانبەختکردووانی تێکۆشانی ئازادیی دەستی پێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا مێژوویی قارەمانێتی پێشەنگانی پەکەکە و تێکۆشانی بزووتنەوەی ئازادیی هەڵسەنگێندران.
دواتر ئەحمەد عەلی لە سەر ناوی ئەنجوومەنی زاگرۆس و کەسایەتیەکانی ئادیگەی قسەی کرد و تیشکی خستە سەر بەرخۆدانی هەڤاڵانی زیندان و بەردەوامیدان بە ڕێگا و ڕێبازیان لە بەرامبەر داگیرکاریی.
هەروەها هاوکاری و چاوساغی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کرا و بەشداربووانی کۆبوونەوەکە داوایان کرد، کۆتایی بە خیانەت بهێندرێت و لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان هەڵوێست وەربگیرێت.
ب.ق
Comments are closed.