ڕۆژەڤ

لە کاتژمێر ٢ـی پاش نیوەڕۆ، لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی پەیڕەوانی یاسا بۆ پەرەپێدان، سیمینارێک لەسەر (دەستوور و ڕێککردنەوەی باڵانس) بۆ دکتۆر موحسین ئەدیب ڕێکدەخەن.

دوای ئەوەی یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی تیرۆركردنی شەهید دەنیز – مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە، لە ١٠ـی تەممووز لەلایەن دادوەری دادگای کەتنی ھەولێرەوە دواخرا، وابڕیارە دادگاییەکە ئەمڕۆ  بە ئامادەبوونی پارێزەرانی دۆسیەکە و دایك و باوك و كەسوكاری شەهید دەنییز و هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد قەرەموس بەڕێوەبچێت، کەنەکە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن بانگهێشت دەکات، بۆ ڕووماڵکردنی لە  کاتژمێر ١١:٠٠ـی پێش نیوەڕۆ لەبەردەم دادگای ھەولێر.

سەنتەری هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کاتژمێر١٠ـی بەیانی وۆڕک شۆپێک لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە هۆڵی پیرەمێرد ئەنجام دەدات بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤).

مانگرتن و خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ و کۆیە، لە دژی خراپی کارەبا و کەمی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانیی بەردەوامە.

ئەمڕۆ ٢٦٥ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنى سلێمان ئەحمەد تێپەڕ دەبێت.

بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادیی لە ئاسمان و زەمینەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

هێرش و داگیرکاری و بۆردوومانەکانی دەوڵەتى تورک بۆسەر باشووری کوردستان زۆر زیادی کردووە و چەکی کیمیاییش بەردەوام بەکاردەهێندرێت لە دژی گەریلا.

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بەردەوامە و ئەگەری جارێکی دیکە دواخستنى هەیە.

ناکۆکیەکان لەبارەى هەڵبژاردنى پارێزگارى کەرکوک بەردەوامە

شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و تا ئێستاش لەبارەى ئاگربەست نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە گرتنەوەی پشکی ئاوی عێراق.

Comments are closed.