ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر کامه‌ران ژاژڵه‌یی دەڵێت، چەندین جۆرى خۆراک له هاویندا بۆ منداڵ بەسوودن لەوانەش ماست، شووتى، هێلکەى کوڵاو، گەنمە شامى بە برژاوى یان کوڵاوى، هه‌رمێ، قه‌یسی، کاڵه‌ک، مزره سێ‌و، هه‌ڵوژه و هەنجیر، ماسى بر‌ژاو، دەشڵێت، پێویسته ساردەمەنى هه‌فته‌ی دوو جار زیاتر نه‌درێت به منداڵان و شه‌وان نه‌یخۆن.
دکتۆر کامه‌ران ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نووسینێکدا ئاماژە بەو خۆراکانە دەدات، کە پێویستە لەپێناو پاراستنى تەندرووستى منداڵ لە هاویندا پێیى بدرێت، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
وه‌رزی هاوین به هۆی به‌رزی پله‌کانی گه‌رماوه، منداڵان پێویستیان به خواردنی کۆمه‌ڵێک خۆراک هه‌یه له پێناو ته‌ندرووستییه‌کی باشتر و تا دوور بن له ووشک بوونه‌وه و تا و بێهیزی و که‌می ڤیتامین و کانزا گرنگه‌کان.
باشترین جۆره‌کانی خۆراک له هاویندا بۆ منداڵ کامانەن؟
یەکەم- شووتی.
دووەم- ماست.
سێیەم- هێلکه‌ی کوڵاو.
چوارەم- گه‌نمه‌شامی به برژاوی یان کوڵاوی.
پێنجەم- هه‌رمێ، قه‌یسی، کاڵه‌ک، مزره سێ‌و، هه‌ڵوژه و هەنجیر.
شەشەم- ماسی بر‌ژاو.
حەوتەم- توو، شاتوو، ترێ و هه‌نجیر.
چه‌ند ڕێنمیاییه‌کی گرنگ لەبارەى پێدانى ژەمەکانى خواردن بە منداڵ:-
یەکەم- پێدانی سێ ژه‌می سه‌ره‌کی و تەندرووست به تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی، پێویسته لەنێوان کاتژمێر ٨ بۆ ٩ خورا بێت.
دووەم- که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنه خراپه‌کان، وه‌ک سارده‌مه‌نی، پێویسته هه‌فته‌ی دوو جار زیاتر نه‌درێت به منداڵان و شه‌وان نه‌یخۆن.
سێیەم- خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو له نێوان ژه‌مه‌کان دوای ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵ.
چوارەم- ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت میوه‌ی نه‌خوراد و کێشی کەم بوو، بۆی بکه‌ی به شه‌ربه‌تی فرێش، له‌گه‌ڵ دوور که‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه گازییه‌کان.
پێنجەم- دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی و دره‌نگ هه‌ستان.
ئ.م
Comments are closed.