پێنج داگیرکەر لەلایەن گەریلاوە سزادران

ناوەندی هەواڵەکان

یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار بۆ یادکردنەوەی بەرخۆدانی ١٤ـی تەمووز، لە ئاسمانەوە حەوت جار لە داگیرکەرانیان داوە، لە ئەنجامدا پێنج داگیركەر سزادراون و هەشتی دیكەش بریندارکران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا کە لە زاپ ئەنجامدراون، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، یەکینەکانی شەهید دۆغان زنارمان بۆ یادکردنەوەی بەرخۆدانی ١٤ـی تەمووز، بە وتنی دروشمی “بەرخۆدان ژیانە” لە زیندانی ئامەدەوە بەرخۆدانییان بڵندتر کرد و ئیرادەیەکی مێژوویی گەورەی نیشاندا، لە ئاسمانەوە چالاکیی گرنگ و کاریگەریان ئەنجامدا.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە، لە نێوان ڕۆژانی ٣ بۆ ١١ـی تەمموزدا، بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە چەکی ئاسمانی کرانە ئامانج، گورزی گەورە لە مۆڵگەكانی داگیركەران وەشێندرا و گردی ئامێدی دوو جار، گردی بەهار جارێك و گۆرەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ چوار جار لە ئاسمانەوە بۆردوومان کران.

باس لەوەشکراوە، لە ئەنجامی ئەم چالاکییانەشدا بە لایەنی کەمەوە پێنج داگیركەر سزادراون و هەشتی دیكەش بریندارکراون، هەروەها دوو زرێپۆشی جۆری كیرپی لەناوبرا و زیانێکی زۆر لە بارەگاکانی داگیرکەران درا.

هەپەگە لە کۆتایشدا ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ڕێگەی چالاکییە ئاسمانییە بەردەوامەکانیانەوە، ئاستێکی گرنگی قووڵایی تاکتیکی، داهێنان، دەوڵەمەندی و سەروەری تەکنیکییان بەدەستهێناوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆئەوەی ئەم ئاستە گرنگەی گەریلا پیشان نەدات، هەم بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو لێدانانەی کە لە ئاسمانەوە لە کات و شوێنی چاوەڕواننەکراودا ئەنجامدەدرێت، هیچ کات زیانەکانی خۆی ئاشکراناکات، وەکو گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەروەکو چۆن لە ڕابردووشدا کردومانە، چالاکییە ئاسمانییەکانی یەکەی شەهید دۆغان و دیمەنەکانیان بۆ ڕای گشتی و گەلە وڵاتپارێزەکەمان بڵاو دەکەینەوە.

ب. ق

Comments are closed.