ناوەندى هەواڵەکان
نەخۆشخانەى سمارت بڵاوى کردەوە، بەگشتی فتق بریتییە لە دەرپەڕین و هاتنەدەروەی بەشێکی ڕیخۆڵە یاخود هەر شانەیەکی تری ناوسک بۆ دەرەوەی دیواری سک، دەشڵێن، نیشانەکانى نەخۆشیەکە ئەمانەن ئازارى بەهێز، هێڵنجدان و ڕشانەوە، هەست کردن بە ئاوساوی لە شوێنی فتقەکە.
نەخۆشخانەى سمارت لەبارەى فتقی گیراو (قەتیسبوو) و نیشانەکانى و چۆنیەتى چارەسەرکردنى ڕاگەیەندرازێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
بەگشتی فتق بریتییە لە دەرپەڕین و هاتنەدەروەی بەشێکی ڕیخۆڵە یاخود هەر شانەیەکی تری ناوسک بۆ دەرەوەی دیواری سک لە ناوچەیەک، کە دیواری سک تیایدا لاواز بووە و کراوەتەوە، بەڵام هەندێ جار ئەو بەشەی کە دەرپەڕیوەتە دەرەوە.
قەتیس دەبێت و خوێنی بۆ ناچێت و دەبێتە هۆی گیرانی ڕیخۆڵە، ئەمەش پێی دەوترێت فتقی گیراو (قەتیسبوو). کە دەبێتە هۆی لەناوچوون و ووشکبوونی ئەوبەشەی، کە دەرپەڕیوەتە دەرەوە و مەترسی لەسەر ژیانی کەسی تووشبوو درووست دەکات ئەگەر بەزوویی چارەسەر نەکرێت.
فتقی گیراو، پێویستی بە نەشتەرگەری خێرا هەیە.
نیشانەکانی فتقی گیراو کامانەن؟
یەکەم- ئازاری بەهێز.
دووەم- هەست کردن بە ئاوساوی لە شوێنی فتقەکە.
سێیەم- هێڵنج و ڕشانەوە.
ئ.م
Comments are closed.