ناوەندی هەواڵەکان
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی گوندی باداناى لە سنووری ناڵپارێز کرد، بە هۆیەوە ڕووبەرێکی بەرفراوانی پووش و پاوانی ناوچەکە سووتا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی سنووری گوندی بادانای لە سنوورى شارەدێی ناڵپارێزی سەر بە شارۆچکەی پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی کرد.
بەپێی زانیارییەکان، بۆردوومانەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک بووە.
هەروەها، بە هۆی بۆردوومانەوە ڕووبەڕێکی بەرفراوانی پووش و پاوانی سنوورەکە سووتا.
ئەو ناوچەیەی کە بۆردوومانکراوە سەدان کیلۆمەتر لە تورکیاوە دوورە و بە تەواوی پێشێلکاریی سەروەریی خاکی عێراقە، بەڵام دەوڵەتی تورک بە بەرچاوی حکومەتی هەرێم و بەغداوە بۆردوومان دەکات و زیان بە ناوچەکە دەگەیەنێت و هاوڵاتییانی مەدەنیی بە ئامانج دەگرێت.
بەپێی ئامارێکی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لە ١٥ـی حوزەیرانەوە تا ئێستا، بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، ٦٨ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵیی و دارستان سووتاون و ماڵی ١٩ هاوڵاتی بە بۆردوومان تەخت کراون.
بەڵام نە حکومەتی بەغدا و نە ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکیان نییە و بەربەو هێرشانەیان نەگرتووە.
ب. جـ
Comments are closed.