دەوڵەتی تورک لە پاش چوار ساڵ تەرمی گەریلایەکی دایەوە بنەماڵەکەی

ناوەندی هەواڵەکان

تەرمی گەریلای هەپەگە عوسمان ئێرباک، کە ساڵی ٢٠٢٠ لە بەدلیس لە شەڕێکدا دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوو، پاش چوار ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

گەریلا عوسمان ئێرباک ناسراو بە زنار ئامانۆس، ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە بەدلیس لە شەڕێکدا شەهید بوو.

بنەماڵەکەی پاش ٤ ساڵ، لە ڕۆژی پێنجشەمە، ١٨ـی تەمووز، تەرمەکەیان لە گۆڕستانی بێکەسان وەرگرت و هێنایانەوە بۆ سێرت.

تەرمی شەهید لە گۆڕستانی زەڤی بەخاک سپێردرا، پۆلیس ڕێگری کرد لەو کەسانەی کە ویستیان بەشداری مەڕاسیمی بەخاکسپاردنەکەی بکەن.

ب.گ

Comments are closed.