ئیسرائیل بە چڕی یەمەنی بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

چەند دامەزراوەیەکى گەورەى نەوتیى لە یەمەن لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیلەوە، بە چڕی بۆردوومانکران.

میدیاى حوسییەکان ئاشکرای کرد، لە پارێزگاى حودەیدە لە وڵاتی یەمەن چەندین دامەزراوەى گەورەى نەوتیی بۆردوومان کراون.

هاوکات، ماڵپەڕى ئێکسیۆس لە زارى بەرپرسێکى ئەمریکییەوە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو دامەزراوە نەوتییانە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە باسى لەوەشکردووە، فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل دامەزراوەکانى پاڵاوتنى نەوتیان بۆردوومان کردووە، ئەوەش لە تۆڵەى هێرشى درۆنیى حوسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل.

ب.گ

Comments are closed.