ناوەندی هەواڵەکان
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەسەر بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی هایتی زیاتر لە ٤٠ کۆچبەر گیانییان لە دەستدا.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ ڕایگەیاند، بەلەمێک کە زیاتر لە ٨٠ سەرنشینی پێبووە لە فۆرت سەینت میشێلی باکووری هایتییەوە بەڕێکەوتووە و بەرەو دوورگەکانی تورکس و کایکۆس ڕۆیشتووە.
ڕێکخراوەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەسەر بەلەمەکەیان زیاتر لە ٤٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ٤١ کۆچبەر لە ئاگرەکە ڕزگارییان بووە و لەلایەن پاسەوانی کەناریی هایتییەوە ڕزگارکراون.
بریندارەکان کە ڕزگاریان بووە، لە ئێستادا لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچەوە چارەسەر و پشتیوانی وەردەگرن، ١١ کەسیان گواستراونەتەوە بۆ نزیکترین نەخۆشخانە.
جین هێنری پیتیتی بەڕێوبەری ئۆفیسی بەرگریی شارستانی لە باکووری هایتی ئاشکرای کردووە، خەڵکەکەی سەر بەلەمەکە شقارتە (ئاگرکەرەوە)ـیان بەکارهێناوە بۆ داگیرساندنی مۆمەکان لە ڕێوڕەسمێکدا بۆ پاڕانەوە و نزا کردن بۆ ڕێڕەوێکی پارێزراو، ئەوەش وای کردووە دەبە بەنزینەکانی سەر بەلەمەکە گڕ بگرن و بتەقنەوە.
ب.گ
Comments are closed.