لە ئەڵمانیا یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پرسوس بەرز ڕاگیرا

ناوەندی هەواڵەکان

کوردان و ئازادییخوازان لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا، بە چالاکییەک یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی پرسوس-یان بەرز ڕاگرت و بەڵێنی درێژەدانیان بە ڕێگای ئەو شەهیدانە دا.

٣٣ گەنجی سۆسیالیست و ئازادییخواز، کە لە ناوچەی پرسوسی ڕحا لە هێرشی گرووپە چەتەکانی داعش بە هاوکاریی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا کوژران، لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا یادکرانەوە.

چالاکییەکە لەسەر بانگەوازی فیدراسیۆنی کرێکارانی کۆچبەری ئەڵمانیا ئەنجام درا، لە چالاکییەکەدا ڕایانگەیاند، “بە کوشتنی ٣٣ گەنج لە ئەنجامی هاوکاری ئاکەپە-داعش ویستیان پردی نێوان گەلان تێکبشکێنن و لە ڕێگەی بە تەنها هێشتنەوەی کوردەوە، کۆمەڵکوژی خۆیان ئەنجام بدەن، بەڵام ئێمە لە هەموو کات زیاتر خاوەنداری لە هیوای ڕزگاریی گەلان دەکەین”.

لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی مەلەکەپە ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە، داوای لێپرسینەوە لە بکەران و هاوکارانی کۆمەڵکوژییەکە کرا، تیشکخرایە سەر گۆشەگیری ئیمراڵی و دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان، دووپاتکرایەوە شوێنکەوتەی خەونی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکە دەبن، هەروەها بانگەواز لە گەل کرا، ٢٠ـی تەمووز بڕژێنە گۆڕەپانەکان.

ب.گ

Comments are closed.