لە شتوگارت و پاریس یادی شەهیدانی پرسوس بەرز ڕاگیرا

ناوەندی هەواڵەکان

کوردان و ئازادییخوازان لە شاری شتوگارتی ئەڵمانیا و پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی پرسوس-یان بەرز ڕاگرت و داوای بە سزاگەیاندنی تاوانبارانیان کرد.

٣٣ گەنجی سۆسیالیست و ئازادییخواز، کە لە ناوچەی پرسوسی ڕحا لە هێرشی گرووپە چەتەکانی داعش بە هاوکاریی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا کوژران، لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و شتوگارتی ئەڵمانیا یادکرانەوە.

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شۆڕشگێڕانی تورکیا و کوردستان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست (سەگەدەفە) ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

 لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی “دادپەروەریی بۆ پیرسوس، دادپەروەری بۆ هەمووان” و “گەنجان لێپرسینەوە دەکەن” و “بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا” و “بژی بەرخۆدانی کۆبانێ” و “شەهید نامرن” بەرزکرایەوە.

لە گۆڕەپانی ڕیپەبڵیک ڕێپێوانەکە وەستا، دواتر ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، جەختکرایەوە لەسەر درێژەدان بە ڕێگەی ٣٣ گەنجە سۆسیالیستەکە و بەدیهێنانی خەونەکانیان.

چالاکییەکە بە وتەی ڕێکخراوە شۆڕشگێڕییەکان کۆتایی هات.

هەروەها لە شتوگارتی ئەڵمانیا، یاد و ڕێپێوانەکە لەلایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) و پارتیزان و مەلەکەپەوە ئەنجام درا.

پاش ئەنجامدانی ڕێپێوانێکی جەماوەریی ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە و لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا بە ئەڵمانی و کوردی و تورکی درووشم بەرزکرایەوە، دووپاتکرایەوە کە دەبێت لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژکاران بکرێت و بە سزای خۆیان بگەیەنرێن.

ب.گ

Comments are closed.