ناوەندی هەواڵەکان
یەرەکە ناسنامەی سێ شەهیدی ڕاگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٤ـی تەممووزدا لە پێنجوێن شەهیدبوون و دەڵین: بەڵێن دەدەین، کە تادوایی لەسەر رێبازی ئەو شەهیدانە هەنگاو بنێین و بە دڵنیاییەوە خەونەکانیان دەهێنینەدی.
فەرماندەی یەکینەکانی ڕزگاریی کوردستان-یەرەکە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی چوار شەهیدی بەهۆى بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکەدا هاتووە، وەک دەزانرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قۆناغێکی شەڕی جیهانی سێهەم لەئارادایە، لەم قۆناغەدا وەک گەلی کورد بە پرۆسەیەکی مێژوویدا تێپەڕدەبین، گەلە خۆڕاگرەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بەشێوەی بێهاوتا تێدەکۆشێت، لەم کاتەدا گەلەکەمان لە هەموو کات زیاتر لە سەرکەوتنەوە نزیک بووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، لەم دواییەدا بەردەوام سوڕانەوەی فڕۆکەی سیخوریی بەسەر گۆڕەپانی پێنجوێن هەبووە، لە ١٤ـی تەمووزدا فڕۆکەی جەنگی لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ و ٠٦:٣٠ـدا سێ جار گۆرەپانەکانمانی بۆردوومان کرد، یەکینەیەکمان لەو کاتەی لەسەر ئەرکە شۆڕشگێڕییەکەیان بوون، بوونە ئامانجی ئەو بۆردوومانانە و لە ئەنجامدا سێ هەڤاڵمان شەهیدبوون.
دەشڵێن: سەرەخۆشی لەگەلی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی شەهیدانی قارەمانمان دەکەین، لێرەدا جارێکی دیکە ڕایدەگەینین، لە پێناو سەرکەوتن لەسەر ڕێگەی ئەو شەهیدانە تا دوا دڵۆپی خوێنمان هەنگاو دەنێین و ئاواتەکانی ئەو هەڤاڵانەمان دەگەیەنینە سەرکەوتن.
یەرەکە ناسنامەی ئەو شەهیدانی بەمشێوەیەیە ڕاگەیاندووە:
ناو و پاشناو: هیدایەت ڕەسوڵی
ناسناو: جەنگاوەر میکایل
کات و شوێنی بەشداربوون: ٢٠٢٠-مەریوان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ـی تەمووزی ٢٠٢٤/ پێنجوێن
…………………….
ناو و پاشناو: عومەر فرات
ناسناو: ئاندۆک تۆڵهەڵدان
کات و شوێنی بەشداربوون: ٢٠٢٠-فەرەنسا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ـی تەمووزی ٢٠٢٤/ پێنجوێن
…………………….
ناو و پاشناو: عیرفان زەندی
ناسناو: ڕامان ڕێناس
کات و شوێنی بەشداربوون: ٢٠٢٢-بانە
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ـی تەمووزی ٢٠٢٤/ پێنجوێن
ب. جـ
Comments are closed.