ناوەندی هەواڵەکان
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئێستا لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دوو جۆر مەنەفێست بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەکرێت، دەشڵێت، مەنەفێستی یەکەم بۆ حکومەتی عێراقە و ئەوی دیکەیان دەچێتە گیرفانی بەرپرسەکانى هەرێمەوە، کە هەر مەنەفێستێک بڕەکەی ٢٥ دۆلارە.
غالب محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەربارەی جۆرێکى دیکەى گەندەڵى لە دەروازە سنوورییەکان بەمجۆرە زانیاری خستەڕوو.
غالب محەمەد ڕایگەیاند، ئێستا لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دوو جۆر مەنەفێست بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەکرێت.
دەشڵێت، مەنەفێستی یەکەم بۆ حکومەتی عێراقە و ئەوی دیکەیان دەچێتە گیرفانی بەرپرسەکانى هەرێمەوە، کە هەر مەنەفێستێک بڕەکەی ٢٥ دۆلارە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم بە دەیان ڕێگە و شێوازى جیا جیا دەگرێتە بەر بە مەبەستى سەندنی باج لە هاوڵاتیان، بەڵام هیچ کام لە داهاتی ئەو باجانە ناچێتە ناو خەزێنەی حکومەتەوە دیارنیە بۆ کوێ دەڕوات.
ڕ.ش
Comments are closed.