ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسمانی وڵاتەکەمان چەند مووشەکێکی ئەمریکایان تێکشکاند، کە لە جەمسەری باکوورەوە نزیک دەبوونەوە لە سنووری وڵاتەکەمان، دەشڵێن، موشەکە ئەمریکییەکان لە جۆرى ” بی ٥٢ ئێچ” بوون و هێزەکانمان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى خۆکوژی و هەروەها، فڕۆکەى ” مێگ ٢٩ و مێگ ٣١” ەوە زۆرینەیان تێکشکاندووە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە تێکشکاندنى چەند مووشەکیکی ئەمریکا لە نزیک جەمسەری باکوور ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە، ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسمانی وڵاتەکەمان چەند مووشەکێکی ئەمریکایان تێکشکاند، کە لە جەمسەری باکوورەوە نزیک دەبوونەوە لە سنووری وڵاتەکەمان.
دەشڵێن، موشەکە ئەمریکیەکان لە جۆرى ” بی ٥٢ ئێچ” بوون و هێزەکانمان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى خۆکوژی و هەروەها، فڕۆکەى ” مێگ ٢٩ و مێگ ٣١” ەوە زۆرینەیان تێکشکاندووە.
لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جۆرە هەنگاوانە بە واتای زیاتربوونی مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان ناتۆ و ڕووسیا دێت.
جێگای ئاماژەیە، پێشتر وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هۆشداریدابوو، کە چالاکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی دەریای ڕەش لە زیادبووندایە ئەمەش واتاى ئەوەیە ئەمریکا و وڵاتانی ناتۆ لە جەنگی وڵاتەکەمان و ئۆکرایندا بەشدارن.
ڕ.ش
Comments are closed.