ناوەندی هەواڵەکان
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری و خیانەتی پەدەکە بۆ سەر باشووری کوردستان، لە شاری مێردینی باکووری کوردستان بە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی شەرمەزار کرا.
بە پێشەنگایەتی دەم پارتی لە پارکی کارایۆلاری لە ناوچەی ئارتوکلو لە شاری مێردینی باکووری کوردستان، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری و خیانەتی پەدەکە بۆ سەر باشووری کوردستان گردبوونەوەیەکی جەماوەرییان ئەنجامدا و پۆلیس گەمارۆی دان.
لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی دەم پارتی مێردین، مەهدی تونچ ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
تونچ بە وتنی “ئێمە باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتین، ئێمە کوردستانین” دەستی بە قسەکانی کرد، هەروەها پشتگیری هێزە نێونەتەوەییەکانی بۆ هێرشەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە شەرمەزار کرد.
داوای کرد پەدەکە دەست لە خیانەت و هاوکارییەکانی بۆ پەدەکە هەڵبگرێت و وتی: “دەبێت بزانرێت ئەو سیاسەتەی ئاکەپە و مەهەپە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەڕێوەی دەبات، ئەمڕۆ لە عەفرین و سبەی لە هەولێر و ئامەد دەبێت، ئەم سیاسەتە قەبووڵ ناکەین”.
تونچ دووپاتی کردەوە، ڕێگەی ئاشتی و ئارامی و چارەسەر بە دوورگەی ئیمراڵیدا تێدەپەڕێت و لای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و وتی: “چارەسەر و ناونیشان دیارە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەت لە کوردستان، چارەسەری پرسی کورد لەڕێگەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانەوە دێتەدی.”
ب.گ
Comments are closed.