ناوەندى هەواڵەکان
رەوەندی مەلا مەحمود ڕایگەیاند، هەموو لایەنەكان پێیانوایە پۆستى پارێزگارى کەرکووک مافى یەکێتیە بەوپێیەی زۆرترین دەنگی شارەكەی بەدەستهێناوە، دەشڵێت، تا ئێستا گفتوگۆكان نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستەی ناو پێشكەش بكرێت بۆ پۆستی پارێزگارى کەرکووک.
رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی كەركووكی یەنەکە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا نوێترین زانیارى سەبارەت بە هەڵبژاردنى پۆستى پارێزگارى کەرکووک دەخاتەڕوو.
ئەو سەرکردەى یەنەکە ڕایگەیاند، هەموو لایەنە براوەكانی پارێزگای كەركووك لە گفتوگۆدان بۆئەوەی بگەنە ڕێككەوتن لەسەر پۆستەكانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و جێگرەكانی و پارێزگاری شارەكە.
دەشڵێت، گفتوگۆکان بەردەوامن لەبارەى لەسەر سەرجەم ئەو پۆستانەی، كە پێویستە گۆڕانكاری تێدابكرێت، هەروەها لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی شارەكە كۆبوونەوەی دووەمی خۆی ئەنجامدات و كێشەكان چارەسەر بكرێن.
وتیشی، تا ئێستا گفتوگۆكان نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستەی ناو پێشكەش بكرێت بۆ پۆستی پارێزگارى کەرکووک، بەڵام هەمو لایەنەكان پێیانوایە ئەو پۆستە مافى یەکێتیە بەوپێیەی زۆرترین دەنگی شارەكەی بەدەستهێناوە.
ڕۆژی ٢٩ـی ئایار محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی سێیەمین كۆبوونەوەی نوێنەرایەتی لایەنە سیاسیەكانی پارێزگای كەركووكی كرد و ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بەڵام تا ئێستا وادەی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای شارەكە دیار نییە.
ئ.م
Comments are closed.