دەوڵەتی داگیرکەری تورک سنوورى ئامێدى بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

بەپێی زانیارییەکان بەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی چیای مەتینا و دەوروبەری سنووری گوندی گوهەرزی لە سنوورى ئامێدى کرد و بەهۆیەوە زیانێکى زۆر بە موڵک و ماڵی هاوڵاتییان گەشتووە.

بەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی چیای مەتینا و دەوروبەری سنووری گوندی گوهەرزێ لە سنوورى شارۆچکەی ئامێدى لە پارێزگای دهۆک کرد.

هەر بە پێی زانیارییەکان، بۆردوومانەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بووە و بەهۆیەوە زیانێکى زۆر بە موڵک و ماڵی هاوڵاتییان گەشتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە لەشکرکێشییەکی نوێدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک ماوەی ٣٧ ڕۆژە هەزاران سەرباز و سەدان تانكی هێناوەتە سنووری دهۆك و هێرش و داگیركارییەكانی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبوون و گوندەکان زیاتر كردووە.

جێگاى ئاماژەیە، لە بەرامبەر داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم هیچ هەڵوێستێکی نەبووە و تا ئێستا و حکومەتی عێراقیش بەهەمانشێوەى هەرێم بێدەنگە و هیچ هەڵوێستێکی کرداری نەبووە.

ڕ.ش

Comments are closed.