ڕووسیا: ٧٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینمان تێكشکاند

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو سیستەمی بەرگری وڵاتەکەمان توانیویانە ٧٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە ئاسمانی شاری ڕۆستۆڤ و دەریای ڕەش و دەریای ئازۆڤدا تێکبشکێنن، دەشڵێن، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە پاڵاوگەیەکی نەوتى وڵاتەکەمان زیانی پێگەیشتووە.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەبارەی تێكشکاندنی ٧٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە، شەوی ڕابردوو سیستەمی بەرگری وڵاتەکەمان توانیویانە ٧٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە ئاسمانی شاری ڕۆستۆڤ و دەریای ڕەش و دەریای ئازۆڤدا تێکبشکێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە پاڵاوگەیەکی نەوتمى وڵاتەکەمان لە شارۆچکەی تواپسەی شاری کوبان لە سنووری کراسۆندار زیانی پێگەیشتووە.

جێگای ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.