لە کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵی شەهیدانی تۆلپودڵدا تێکۆشانی کورد بەرزنرخێندرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵی شەهیدانی تۆلپودڵدا مات ڕاک سەرۆکی گشتی کۆنگرەی سەندیکاکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، تێکۆشانی گەلی کورد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و بە دادپەروەری و بەرز دەنرخێنم.

فێستیڤاڵی شەهیدانی تۆلپودڵ بە ڕێپێوانێکی شکۆدار بە بەشداری هەزاران کرێکار، ڕەنجدەر، کۆچبەر، ئیکۆلۆژیست و ئەندامی بزووتنەوەکان کۆتایی هات و بە بەشداری سەدان هاوڵاتی کوردستان بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و شانۆی فۆلکلۆری و درووشم مۆری خۆیان لە فێستیڤاڵەکە نەخشاند.

کوردستانیان لە لەندەن و ئێکستەر و لیڤەرپوول بەشداری فێستیڤاڵەکە بوون و تیشێرتی “ئازادیی بۆ ئۆجالان”یان پۆشی و پانکارت و لافیتەیان پەیوەست بە هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵگرت.

ئەو سەندیکایانەی پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، نووسینی “ئازادیی بۆ ئۆجالان”یان لای چەپی سینگیان هەڵواسی، کرێکاران لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی ئازادی و یەکسانیان بەرزکردەوە، گرووپە مۆسیقییەکان دیمەنێکی جوانیان بەخشی بە چالاکیەکە.

هەر لەو چوارجێوەیەشدا سەرۆکی گشتی کۆنگرەی سەندیکاکانی بەریتانیا کە ٤٨ سەندیکا لەخۆدەگرێت و نوێنەرایەتی ٥،٥ ملیۆن کرێکار دەکات، مات ڕاک سڵاوی لە بەشداری بەجۆشوخرۆشی کوردان کرد و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گەلی کورد بەشداری چالاکییەکە بوون، بەخێرهاتنیان دەکەم و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بە دادپەروەری دەزانم و بەرزى دەنرخێنم.

پاشان گرووپە مۆسیقییەکان و هونەرمەندەکان هونەری خۆیان پێشکەش کرد و کوردان و بەشداربووان بە گۆرانی و هەڵپەڕیکی کۆتاییان بە چالاکییەکە هێنا.

ب. ق

Comments are closed.