ناوەندى هەواڵەکان
بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٩ ملیۆن و ٨١١ هەزار ٩٣٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٦ ملیۆن ٥١١ هەزار و ٩٣٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٩ ملیۆن و ٨١١ هەزار و ٩٣٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٦ ملیۆن و ٥١١ هەزار و ٩٣٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٤٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .
ئ.م
Comments are closed.