ناوەندی هەواڵەكان
حكومەتی سوودان بڵاوی كردەوە، دوای هەشت ساڵ سەرۆكی وڵاتەکەمان نامەی كردنەوەی باڵیۆزخانەی لە ئێران وەرگرت، تارانیش بەهەمان شێو باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە خەرتووم كردەوە، دەشڵێن، ئەم نزیكبوونەوەیە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر دەكات.
حكومەتی سوودان لە بارەی وەرگرتنی نامەی كردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە ئێران و كردنەوەی باڵیۆزخانەی تاران لە سوودان و هەروەها ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوانیان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، عەبدول فەتاح بورهان فەرماندەی سوپای سوودان و سەرۆكی ئەو وڵاتە دوای هەشت ساڵ نامەی كردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە ئێران وەرگرت، ئەمڕۆ پێشوازی لە حەسەن شا حوسێنی باڵیۆزی نوێی تاران كرد، هەروەها نێردەی خۆی نارد بۆ تاران بە مەبەستى كردنەوەی باڵیۆزخانە.
حەسەن شا حوسێنی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوە دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێیە لە پرۆسەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
هەروەها فەرماندەی سوپای سوودان و سەرۆكی سوودان، بورهان عەبدول عەزیز حەسەن ساڵحی وەك باڵیۆزی خەرتووم لە تاران دەستنیشان كرد.
دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ هێرش كرایە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران، سودان وەك هاوسۆزی لەگەڵ سعودیە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران پچڕاند، هەروەها زۆرێك لە هاوپەیمانەكانی سعودیە لە ناوچەكەدا لەو كاتەدا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت.
بەڵام لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣دا، بە نێوەندگیری چین، ڕیاز و تاران ڕێككەوتن بە مەبەستى دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانیان.
هـ.ئ
Comments are closed.